سەرۆكی ئەمریكا مووچەكەی دەبەخشێتە رێكخراوە خێرخوازییەكان

 
سەرۆكی ئەمریكا مووچەكانی لەماوەی چوار ساڵی سەرۆكایەتییەكەی دەبەخشێتە رێكخراوە خێرخوازییەكان.
 شۆن سپایسەر وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا
لە

كۆتایی



هەر

 ساڵێك سەرجەم مووچەكەی خۆی دەبەخشێتە رێكخراوە خێرخوازییەكان و داواشی لە میدیاكان كردوە لەو بارەیەوە هاوكاری ترەمپ بكەن.

دۆناڵد ترەمپ لەكاتی پڕوپاگەندەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا بەڵێنی دابوو ئەگەر ببێت بە سەرۆكی ئەمریكا مووچە وەرناگرێت و مووچەكە دەبەخشێتە رێكخراوە خێرخوازییەكان.

وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمریكا راشیگەیاندووە: لەكۆتایی هەر ساڵێكدا سەرجەم مووچەكەی دۆناڵد ترەمپ دەدرێتە رێكخراوەكانی خێرخوازی كە بڕەكەی دەگاتە 400 هەزار دۆلار.