گەرمیان… وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دروست دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە گەرمیان دەربڕیوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی كارەبا كردووە و رەزامەندە لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەربڕیووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان ئەو بڕیارە بەمژدەیەكی خۆش بۆ گەرمیان و دەوروبەری ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: لە ساڵانی ئایندەدا گرفتی كارەبا چارەسەر دەكرێت.