پسپۆڕێکى شیکردنەوەى دارایى ئاماژەى بەوە کرد کە ئایفۆن ٨ تایبەتمەندییەکى مەترسیدارى تێدا دەبێت کە ئەویش بریتییە لەتەکنیکى ناسینەوەى ڕووخسار کە بەتەکنیکى تۆمارکردنى ئیسڕائیلى ناودەبرێت.
مینگ چى کو شیکەرەوەى دارایى لەکۆمپانیاى جى ئای سیکیوریتیز کە پسپۆڕە لەشیکردنەوەى بازاڕ و هەروەها یەکێکە لەگرنگترین سەرچاوەکانى دزەپێکردنی هەواڵى باوەڕپێکراوى بەرهەمەکانى ئەپڵ، ئەوەى ڕوونکردەوە کە مۆبایلى ئایفۆن ٨ پشت دەبەستێت بەتەکنیکێکى زۆر پێشکەوتوو کە ئەویش بریتییە لەناسینەوەى ڕووخسارەکان لەڕێگەى کامێراى پێشەوەى مۆبایلەکە.
وتیشى کە ئەم مۆبایلە نوێیە پشت بەکامێرایەکى زۆر پێشکەوتوو دەبەستێت لەگەڵ بوونى ئامێرى تیشکى ژێر سوور کە هەڵدەستێت لە دروستکردنى نموونەى سێ دوورى بۆ ڕووخسارى بەکارهێنەرەکە، ئەوەش لەڕێگەى تەکنیکەکانى کۆمپانیاى”PrimeSense”ى ئیسڕائیلى کە پێشتر ئەپڵ بەدەستیهێناوە.
هەندێک ڕاپۆرتى تر ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایفۆن ٨ تایبەتمەندییەکى ترى تێدایە دەبێت بۆ دروستکردنى نموونەى ژمارەیى کە بەکارهێنەرەکە پشتى پێدەبەستێت لەماڵپەڕى یارییەکاندا، لەلایەکى ترەوە هەندێک ڕاپۆرت ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەپڵ ئەو تەکنیکە بەکاردەهێنێت بۆ ناسینەوەى بەکارهێنەرەکە و کردنەوەى وشەى نهێنى مۆبایلەکەى، واتا ئەم تایبەتمەندییە نوێیە وەک جێگرەوەیەکى تایبەتمەندى”TouchID”دەبێت.
ئەو پسپۆڕە ئەوەشى دووپاتکردەوە کە سیستمى کامێراى پێشەوە ڕێگە دەدات بەتێکەڵکردنى وردەکارى زۆر قوڵ لەگەڵ چەند گرتەیەکى دوو دوورى بۆ دروستکردنى پەیکەرى سێ دوورى زۆر وردى بەکارهێنەرەکە یان بۆ گرتنى وێنەى سێڵفى سێ دوورییانە.