ئەرمینیا كونسوڵخانە لەهەرێم دەكاتەوە


 ووڵاتی ئەرمینیا بڕیاریداوە كونسوڵخانەی خۆی لەهەرێمی كوردستان بكاتەوەو مەرسوومەكەش لەلایەن سەرۆكی ئەو ووڵاتەوە واژوكراوە.

(سێرج سەركیسیان) سەرۆكی ئەرمەنستان واژووی لەسەر مەرسوومی كردنەوەی كونسوڵخانەی ووڵاتەكەی كردووە لەهەرێمی كوردستان، ئەوەش بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی هەر سێ‌ پارێزگاكەی هەرێم دەبێت.

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی رایگەیاندووە، كردنەوەی كونسوڵخانەی ئەرمینیا لەهەرێمی كوردستان لە دووی ئازار دەرچووە، دوێنێش سەرۆك كۆمار مەرسوومی سەرۆكایەتی بۆ دەركردووە، مەبەستیش لەكردنەوەی ئەو كونسوڵخانەیە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئەرمینیایە، ئەمە جگە لە بوونی ژمارەیەك خێزانی ئەرمینی لەهەرێم.