پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ مووچەخۆرانی سەربازی هەرێم بەردەوامە و ژمارەی ئەو مووچەخۆرانەی كە ناویان تۆماركردووە بۆ سیتسمی بایۆمەتری مەدەنی و سەربازی گەیشتە یەك ملیۆن كەس.
سەفین غەفور بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆژەی سیستمی بایۆمەتری هەرێم رایگەیاندووە ئەمڕۆ مووچەخۆری ژمارە ملیۆن ناوی خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆماركردووە.
سەفین غەفور راشیگەیاند هێزەكانی 70 و 80 و هێزەكانی تری پێشمەرگە رۆژانە بەردەوامن لە ناو تۆماركردن و لەم هەفتەیەشدا ناوتۆماركردنی هێزەكانی ئاسایشی هەرێم دەستپێدەكات.