*لە 14/8/1931 لە گوندی بیارەی هەورامان هاتۆتە دنیاوە.
*سێ منداڵی هەیە كچێك بەناوی (بیارە) و دوو كوڕەكەی تری بەناوەكانی (ژیوار و پیران).
*خوێندنی حوجرەی فەقێی لە گوندی بیارەو لە مزگەوتی (حاجی حان) لە سلێمانی، لەسەر دەستی باوكیدا خوێندووەو، لە 1954 دا لێ بۆتەوە.
*هەر لە سەرەتای لاوییەوە حەزی لە رۆژنامە خوێندنەوە بووە، لە 1949 وە نووسینی بە عەرەبی لە هەندێ رۆژنامەی بەغدادا بڵاو كردۆتەوەو, لە 1952ەوە دەستی بە بڵاوكردنەوە بە كوردیشكردووە لە رۆژنامەی (ژین)دا كە مامۆستا گۆران بەڕێوەی ئەبرد بۆ خۆیشی لە بیارە گۆڤارێكی مانگانەی سیاسی، ئایینی، بۆ ماوەی ساڵێك، بەناوی (العروە الوپیقی)وە بەیەك دانە ژمارە دەركردووە، لە 1954یشدا لە سلێمانی لەگەڵا كۆمەڵێك فەقێی هاوڕێی كە یەكێتی قوتابیانی ئاینییان پێكەوە نابوو، گۆڤارێكی كوردییان بەناوی (دەنگی فەقێ)وە دەركردووە، كە پێنج ژمارەی لێ دەرچووەو ئەیانگەیاندە گەلێك لە شارەكانی كوردستانی عێراق.
*لە ساڵانی 1953-1954 دا لەبەر دەستی مامۆستا گۆراندا لە رۆژنامەی (ژین) كاری كردووەو گەلێ بابەتی نووسراوو وەرگێڕدراویشی تێدا بڵاوكردۆتەوە.
*لە ساڵی 1947 ەوە ئاشنایی لەگەڵا رۆژنامەو گۆڤارە ئاشكراو نهێنییە نیشتمانییەكان پەیدا كردووەو، رۆژنامەی (القاعدە) و (الاساس) و (الوگن) و (كوردستان)و (ئازادی) ی ناسیوە.
هەر لەو ساڵانەوە ئاشنایەتی لەگەڵا بەرهەمە پێشكەوتووەكانی جەمال الدین ئەفغانیو شێخ محەمەد عبدەو شێخ محەمەد رەزا پەیداكردووە.
*لە دوای رووخانی رژێمی بەعسو تا گەڕانەوەی لە 2006دا بۆ سلێمانی لەهەردوو رۆژنامەی (التأخی)و (الاتحاد)دا مانگی سێ چوار وتاری بڵاوكردۆتەوە.
*كۆمەڵێك بەرهەمی ئەدەبیو سیاسیو مێژووییی هەیە وەك:
*حاجی قادری كۆیی شاعیری قۆناغێكی نوێیە لە ژیانی نەتەوەی كورد.
*چارەی راستی ناكۆیی ناو ریزەكانی گەل (وەرگێڕان)
*(موجز تاریخ امراْ سوران)ی حوزنی موكریانی (وەرگێڕان)
*چوْ علی الوچع فی ایران (وەرگێڕان)
*چەمكێكی مێژوویی هەورامانو مەریوان (وەرگێڕان)
*جەنگاوەرێكی ڤێتنامی (وەرگێڕان)
*دیوانی بێكەس
*دیوانی بێخود
*هەندێ لای ئەو دیوەكەی بیری قانیع
*لینینی مەزن (وەرگێڕان)
*شۆڕشی 1905-1907 رێی بۆ شۆڕشی مەزنی ئۆكتۆبەر خۆش كرد (وەرگێڕان)
*شیرین و خوسرەوە خانەی قوبادی
*كردستان فی سنواته الحرب العالمیە الاولی (وەرگێڕان)
*دیوانی مەحوی- بە هاوكاری لەگەڵا باوكی
*لە رێگای ئەدەبو لەپێناوی نالیدا
*نالی لە كڵاو رۆژنەی شیعرەكانیەوە
*لە بارەی سایكۆلۆژی بزووتنەوەی كرێكارانەوە (وەرگێڕان)
*پۆشكین (وەرگێڕان)
*گەنجیەی مەردانو یادداشتی رۆژانی دەربەدەری – مەلا عەبدوڵڵای زیوەر
*هەنگاوێكی تر بە رێگادا بەرەو ساغكردنەوەی دیوانی حاجی قادری كۆیی
*بیری كۆمەڵایەتیو سیاسی پیرەمێرد
*بەتەمای دەمەتەقێیەكی دۆستانەو دیموكراتی بووم بە كاكە حەمەی كورد
*یەكێتی سۆڤیەت بەرەو كوێ مل ئەنێ؟
*لەپێناوی راستیو كوردو خانیدا
*حصاد اعوام من بعد سقوگ صدام
*لەگەڵ سەدان وتاری سیاسیو ئەدەبیو كۆمەڵایەتیو رەخنەییو زمانەوانی لە گۆڤارو رۆژمامە كوردیو عەرەبییەكاندا.