ژووری بازرگانی بازرگانێکی دێرینی سلێمانی بەسەر دەکاتەوە

ژووری بازرگانی و پیشەسای سلێمانی بازرگانێکی دێرێنی شاری سلێمانی بەسەرکردەوە کەلەئێستادا بەھۆی نەخۆشیەوە لەماڵەوەیە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆکی ژوور و عەتا حاجی ڕەجەب و کەمال سەعید تەھا کۆی و بەختیار مەلا مەحمود ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور سەردانی عەباسی حەمەی حاجی ئایشێ کاسبکار و بازرگانی شاری سلێمانی کرد کە لە ئێستادا بەھۆی نەخۆشیەوە لەماڵەوەیە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە عەباسی حەمەی حاجی ئایشێ کە لەساڵانی ڕابردودا توانیویەتی لە شاری سلێمانیدا کاری بازرگانی بەسەرکەوتوانە ئەنجامبدات .

شاندەکەی ژوور ھیوای باشبون و چاکبونەوەیان خواست پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ ھەر پێویستەیەک و ھاوکاریەک بۆ باشبونی تەندروستی عەباسی حەمەی حاجی ئایشێ.