بەهەوڵی ژوور ئەوخاڵە گومرگیەی بازرگانانی کوردستانی نیگەران کردبوو لابرا

 
خاڵی گومرگی سەفرە کە دەکەوێتە ناوچەی عوزیم لە پارێزگای دیالە ببوە ھۆی نیگەرانی بازرگانانی کوردستان بەهەوڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ئێستادا ئەو خاڵە گومرگیە لابرا.


ئەحمەد کەلاری ئەمدامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نوێنەری بازرگانانی گەرمیان ڕایگەیاند” وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدوای ئەو کۆبونەوانەی لە کرماشان و تاران ئەنجاماندا ئەو ھەوڵە زۆرەی دامان بۆ لابردنی خاڵی گومرگی سەفرە کە ڕوبەڕوی ئەو بارانەدەبێتەوە کە لە کوردستانەوە دەچێتەوە بۆ خواروی عێراق  لە ئێستادا بڕیاری لابردنی ئەو خاڵە گومرگیە جێ بەجێ کراوە”


ڕاشیگەیاند” پێش سێ ڕۆژ نوێنەرانی وە زارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسی پارێزگای کرماشان و قائیمقایمی قەسری شیرین بەسەردانێکی بەپەلە چونەتە پارێزگای دیالەو گفتوگۆی چڕوپڕکراوە لەسەر ئەو خاڵە گومرگیە و لە دوێنێوە خاڵە گومرگیەکە لابراوە”


ئەحمەد کەلاری ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا دەیانەوێت بەشێوەیەکی دیکە پارەی گومرگی وەرگرنەوە بارەکان لە ڕێگەی مەئمورەوە بنێرن بۆ ئەبو غرێب و لە %١٥ گومرگ وەر گرنەوە.


نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە گەرمیان وتیشی” سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەندە ڕۆژی دووشەمە لەگەڵ  لە تاران لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری گومرگاتی ئێران و وەزارەتی ناوخۆ و بەرپرسی ھەموو مەرزەکانی ئێران کۆدەبینەوە بۆ قسەکردن لەسەر لابردنی ئەو بەربەستەی دروستبووە بۆ بازرگانانی کوردستان”.


لەماوەی ڕابردودا لە ناوچەی عوزەیم لەپارێزگای دیالە خاڵی گومرگی سەفرە داندرابوو ھەر بارێک لە کوردستانەوە بچوایەتەوە بۆ شارەکانی خواروی عێراق گومرگ دەکرایەوە کەئەمەش نیگەرانی لای بازرگانان دروستکردبوو.