ئەمڕۆ ٢٠-١٢، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٣ ی ھەرێم ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوەو ئەندامانی پارلەمانی کوردستان گفتوگۆو سەرنج و رای خۆیانی لەسەر بدەن.
لەو بارەیەوە سەعد خالید رێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمان و حکومەت بە رایگەیاند: “پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٣ ی ھەرێم کارەکانی تەواو بووەو چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بە مەبەستی گفتوگۆکردن”.