حكومەتی عيراق پشكی (17%)ـی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ (38%) زیاد دەكات و لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستانیش نا رازیبوونی خۆیان بە رێژە نوێیەكە رادەگەیەنن.
خەڵەف ئەحمەد؛ ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: ”بڕیاردراوە بە زیادكردنی پشكی (17%)ـی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بۆ (38%) لە بودجەی تەرخانكراو بۆ شایستە داراییەكانی هەموو جوتیاران”.
روونیشیكردەوە:”وەك لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان، بەو رێژەیە رازی نین”.
وەك ئەو ئەندامەی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، ئاماژەی پێیدا: ”لە سەردانەكەمان بۆ بەغدا، بەڵێنمان پێدراوە، كە سەرجەم جوتیارانی عيراق وەك یەك پارەیان بۆ خەرج بكرێت و جیاوازی ڕێژەیی نەكرێت”.
هاوكات پەرلەمانتار خەڵەف ئەحمەد؛ ئاشكراشیكرد: ”بەڵێنمان پێدراوە بڕیاری خەرجكردنی پشكی (17%)ـی پارەی جوتیاران هەرێم هەڵبوەشێندرێتەوە”.