وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: وڵاتەكەی پلانی هەیە دووبارە كار بەسیستمە كۆنەكە بكاتەوەو فیزا لەسەر ئەو هاوڵاتیە عیراقیانە هەڵبگرێت كە بەنیازن گەشت بۆ توركیا بكەن.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق هیشام عەلەوی باڵیۆزی عیراق لەتوركیا چاوی بە مەولود چاوش ئۆگلو وەزیری دەرەوەی توركیا كەوتووەو گفتویان لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كردووە.
هەر لەبەیاننامەكدا هاتووە: باڵیۆزی عیراق داوای لەلایەنی توركی كردوە، كە كارئاسانی بۆ هاتوچۆكردنی گەشتیارانی وڵاتەكەی بۆ توركیا بكرێت، لەبەرانبەریشدا مەولود چاوش ئۆغلۆ رایگەیاندوە: كە وەزارەتەكەیان پلانی ئەوەی هەیە كار بەسیستمە كۆنەكە بكات و فیزا لەسەر هاوڵاتیانی عیراقی هەڵبگرێتو چیتر كار بەم میكانیزمەی ئێستا نەكرێت.