روسیا هاوردەكرنی بەروبوومی كشتوكاڵی توركیا دەستپێدەكاتەوە


 حكومەتی روسیا بڕیاردا لەماوەیەكی نزیكدا هەناردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی توركیا دەست پێبكاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەندۆڵ، دیمتری میدڤیدیڤ سەرۆك وەزیرانی روسیا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بیناڵی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا، بە گەشبینییەوە باسیان لە نزیكبوونەوەی ئەنكەرە و مۆسكۆ لەڕووی سیاسی، ئابووری و بازرگانی كردووە.

هەر لەو پەیوەندیەدا، سەرۆك وەزیرانی روسیا رایگەیاندوە، بڕیارنامەی هاوردەكردنی بەروبوومی كشتوكاڵی توركیا بۆ روسیای ئیمزاكردوە.

بەپێی ئەو بڕیارنامەیە توركیا دەتوانێت چەند جۆرێكی دیاریكراو لە بەروبوومی كشتوكاڵی بنێرێتە روسیا, ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر بەهۆی گرژیی نێوان ئەنكەرە و مۆسكۆوە بڕیاری ئەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییە راگیرابوو.