هەناردە كردن لە سنووری سەیرانبەن بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە

 قایمقامی شاری بانە ڕایگەیاند: مانگانە بە بەهای ملیۆنێك‌و 800 هەزار دۆلار كاڵاو شمەك لەمەرزی سەیرانبەنی بانەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

محەمەد فەلاحی قایمقامی شاری بانە ڕایگەیاند: پڕۆسەی هەناردە كردن لەسنووری سەیرانبەنی بانە، بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایەو بەپێچەوانەوە ئاستی هاوردە كردن كەمیكردوە.

سەبارەت بەرەسمی ناساندنی سنووری سەیرانبەنی بانە، محەمەد فەلاحی، ئاماژەی بەوەكرد: زۆربەی كارەكان لەلایەن ئێمەوە تەواو بووە، بەڵام كێشەی سەرەكی لایەنی عێراقیە، كە بەڕەسمی دانی بەم سنوورەدا نەناوە، تاوەكوو گەشتیارانیش بەئاسانی لەو سنوورەوە هاتوچۆ بكەن.