سلێمانی: هەوڵ بۆ چارەسەری كێشەی خانوە پلاستیكییەكانی جوتیاران دەدرێت

 
بەمەبەستی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەوگرفتی خانووە پلاستیكیەكانی جوتیاران و كاركردن بۆ گەشەپێدان، لەشاری سلێمانی رێكخراوی گەشەپێدانی ئابوری كوردستان كیدۆ بەهاوكاری كۆمەڵەی خانووە پلاستیكیەكان سیمنارێكیان رێكخست.

لەو سیمنارەشدا، كە هەریەك لە قائیمقامی سلێمانی و شارەزایانی بواری كشتوكاڵیش ئامادەی بوون، هەردوو  لایەن گفتوگۆیەكی راستەوخۆیان لەسەر كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم خانووە پلاستیكیەكان لە هەرێم ئەنجامداو باس لەو رێگەچارانەش كرا كەبۆ بەرەوپیشبردنی كەرتی كشتوكاڵ لەسنوری پارێزگای سلێمانی و كوردستان بە گشتی پێویستن.