ئه‌لوین تافله‌ر یه‌كێكه له‌ناودارترین تیۆرداڕێژه‌رانى ئه‌مه‌ریكاو جیهان، ئه‌و كه له‌پێشبینى كردنى گۆڕانكارییه‌كانى ئاینده‌دا پێشه‌نگه، پێیوایه ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیا سه‌راپا ژیانى ئابورى‌و سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى مرۆڤ ده‌گۆڕێت‌و ئه‌م قۆناغه‌ى مێژووى مرۆڤ به”پۆست پیشه‌سازى” ناوده‌بات.
ئه‌لوین تافله‌ر خاوه‌نى چه‌ند كتێبێكى گرنگه سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه‌ى ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیا له 6- ساڵى رابرودا له‌ژیانى مرۆڤدا به‌دییانهێناوه، ئه‌و كۆى شارستانیه‌تى هه‌زاران ساڵه‌ى مرۆڤ دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر سێ شه‌پۆلى گۆڕانكاریى گه‌وره‌دا كه له‌مێژوودا رویانداوه.
یه‌كه‌مین شه‌پۆل “كشتوكاڵ” بوو، كه گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ى له‌شێوه ژیانى مرۆڤدا به‌دیهێنا، مرۆڤ له‌پیشه‌ى ڕاوو شكاره‌وه رویكرده نیشته‌جێ بوون‌و ئاوه‌دانى، پیشه‌یى جوتیاریى مرۆڤى له‌و هه‌ولأ‌و كۆششه به‌رده‌وامه بۆ بژێویى رزگار كرد كه مرۆڤى پێشترى به‌گه‌ڕۆكى تیا ده‌ژیا، نیشته‌جێ بوون‌و ئارامى‌و ئاسایش ده‌رفه‌تى بۆ ئاوه‌دانى‌و گه‌شه‌ى هونه‌رو نوسین ره‌خساند، سمبوڵى كشتوكالأ “بێڵ و خاكه‌ناز” بوو.
شه‌پۆلى دووه‌م، شۆڕشى “پیشه‌سازیی”ه، كه شارستانیه‌تى مرۆڤى به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانى به‌كۆمه‌لأ‌و رێكخستن‌و دابه‌شكردنى كار‌و دروستكردنى شارى گه‌وره‌و خۆشبه‌ختى‌و پێشكه‌وتن‌و ره‌فا‌و پێشخستنى ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیا ئاڕاسته كرد، “بزوێنه‌رى هه‌ڵمى” سمبوڵى شه‌پۆلى دووه‌مه.
شه‌پۆلى سێهه‌م له‌ده‌یه‌ى 1950 به‌دواوه ده‌ستپێده‌كات، كه زانیارى‌و ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیا سه‌راپا ژیانى مرۆڤیان وه‌رچه‌رخاندوه. تافله‌ر ئه‌م قۆناغه به”پۆست پیشه‌سازى” ناوده‌بات. ئه‌و پێیوایه ته‌نانه‌ت كڕین‌و فرۆش‌و كۆى ژیانى ئابورى‌و سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ڕه‌گوریشه‌وه گۆڕاوه. تافله‌ر ده‌ڵێت “ئایپاد، سوودوه‌رگرتن له‌گۆگل‌و ئه‌وانى تر نه‌ك ته‌نها ژیانى ئێمه‌ى گۆڕیوه، به‌ڵكو به‌جۆرێك سیسته‌مێكى ئابورى نوێى هێناوه‌ته ئاراوه، كه ئێستا زانست بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى داهێنانى سه‌روه‌ت‌و سامانه، ئێمه خه‌ریكه پێده‌نێینه قۆناغى ئابورى بێ دراوه‌وه”.
تافله‌ر باس له‌وه ده‌كات كه ئابورى كلاسیك تیشكى ده‌خسته سه‌ر كه‌مى شمه‌ك، به‌ڵام زانستى نوێ له‌بنه‌ڕه‌تدا بێ كۆتاییه، ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر له‌مه‌ره‌زه‌دا برنج بكه‌یت، من ناتوانم هاوكات له‌هه‌مان روبه‌ردا مه‌ره‌زه بكه‌م، ئه‌گه‌ر ئامڕاز‌و ئامێرێك به‌كاربهێنیت، من ناتوانم هاوكات هه‌مان ئامێر به‌كارى بهێنم‌و سوودى لێببینم، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین هاوكات به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان سوود له‌زانست ببینین بێ ئه‌وه‌ى هیچى لێكه‌م بكات، هه‌موو ئه‌وه‌ى كه كه‌سێك به‌درێژایى 70 سال بیرى لێده‌كاته‌وه، ده‌توانرێت به‌شێوه‌ى دیجیتاڵ میمۆرییه‌كى 6 گیگاباتیدا هه‌ڵگیرێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ میمۆرى 1000 گیگابایتیمان هه‌یه”.
تافله‌ر له‌رونكردنه‌وه‌ى “ئابورى نادراو”یشدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه “كاتێك كارێكمان هه‌یه‌و كار ده‌كه‌ین، كاتێك كه ده‌كڕین‌و ده‌فرۆشین، كاتێك سه‌رمایه‌گوزارى ده‌كه‌ین، كاتێك سوود له‌چه‌كى پاره ده‌بینین، له‌چوارچێوه‌ى ئابورى دراوییدا كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایى لیستى ئه‌و كارانه نین كه ئه‌نجامیان ئه‌ده‌ین، مندالأ گه‌وره ده‌كه‌ین، چاودێریى پیر‌و به‌ساڵاچوان ده‌كه‌ین، به‌لوعه‌ى ئاو چاك ده‌كه‌ین، چێشت لێده‌نێین‌و ماڵه‌وه‌مان پاك ده‌كه‌ینه‌وه، جارى وایه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كارانه پاره به‌كه‌سانێك ئه‌ده‌ین، له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌ئابورى دراوییداین، به‌لام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خۆمان ئه‌م كارانه ئه‌نجامبده‌ین یان ئه‌گه‌ر بێ پاره‌یى ناچارمان بكات ئه‌م كارانه بكه‌ین، هیچ ناخاته سه‌ر ئابورى دراویى‌و به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆیى. خاڵى سه‌رنجڕاكێش لێره‌دایه، ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ چالاكییه‌كان له‌ئابورى دراوییه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئابورى نادراویى”.
ئه‌و ده‌ڵێت “ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكان ئه‌و كارانه‌ى كه پێشتر كارمه‌نده‌كانیان ئه‌نجامیان ئه‌دا داوا له‌كڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن خۆیان ئه‌نجامى بده‌ن، سوودوه‌رگرتن له‌ماسته‌ر كارت ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى بانك بێكار بن، پێشتر فلیمى كامێراكانمان ده‌برد بۆ لاى وێنه‌گر تا بۆمان بشواته‌وه‌و بیكات به‌وێنه‌ى كاغه‌زیى، ئه‌مڕۆ خۆمان ئه‌م كاره به‌ئاسانى له‌ماڵه‌وه له‌ڕێگه‌ى كۆمپیوته‌ره‌كانمانه‌وه ئه‌نجامئه‌ده‌ین. خۆمان رێژه‌ى به‌رزى‌و نزمى گوشارى خوێن‌و شه‌كره‌و لێدانى دڵمان به‌هۆى كاتژمێر‌و مۆبایله سمارته‌كانمانه‌وه ده‌گرین”.
تافله‌ر ده‌شڵێت “ئه‌مه سه‌ره‌تاى كاره، له‌ئاینده‌دا چه‌ندین كار بێ كرێ ده‌كرێن‌و چه‌ندین پیشه نامێنێن، چونكه به‌ئاسانى له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى دیجیتاڵه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، ئێستا ملیارێك له‌خه‌ڵكى خۆیان چه‌ندین كار ئه‌نجامده‌ده‌ن كه پێشتر پاره‌یان پێئه‌دا، له‌ئابورى دراودا ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كڕین‌و له‌ئابورى نادراودا به‌كاریده‌هێنین”.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌ڕووى ده‌رونیشه‌وه ژیانمان ده‌گۆڕێت، ئه‌و ده‌ڵێت “گوشارى مه‌عنه‌ویى له‌سه‌رمان زۆره‌و هه‌میشه هه‌ستده‌كه‌ین كه كاتى به‌تاڵیمان كه‌متر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى خێراتر بتوانن كاره‌كانتان ئه‌نجامبده‌ن ئه‌وا ده‌توانن چه‌ند كارێكى جیاجیاتریش ده‌توانن ئه‌نجامبده‌ن”.
تافله‌ر له‌جیاكردنه‌وه‌ى وڵاتانى پاشكه‌وتوو له‌وڵاتانى دواكه‌وتوودا، رێزگرتن له‌كات‌و خێرایى ده‌كات به‌پێوه‌ر، پاشان ده‌ڵێت “خه‌ڵكى وڵاتانى پاشكه‌وتوو هه‌میشه ستایش‌و باسى رابردوییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكى وڵاتانى پێشكه‌وتوو هیچ شتێكیان هێنده‌ى باسكردنى ئاینده به‌لاوه سه‌رنجڕاكێش‌و دڵفڕێن نییه”.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی