چه‌ند ساڵێكه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوید كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سود له پاشماوه و خاشاكی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان وه
رگرن ئه مه‌شیان له ساڵی 2016ه‌وه ده‌ست پێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ته‌نها (1%)ی خاشاكی ماڵان ده‌چێته ناو زبڵدان یان ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی ماڵان و (99%) ه‌كه‌ی تری ده‌ڕوات بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی نوێ بووه‌وه و دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی گه‌رمی و كاره‌با بۆ هه‌زاران خێزانی ئه‌و وڵاته.
سوید یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له ساڵی 1991ه‌وه باجی زۆری له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی كانه‌كان داناوه و سیستمێكی كوالیتی به‌رزی هه‌یه بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه، به شێوه‌یه‌ك خۆڵ و خاشاك له وڵاتانی دیكه‌وه هاورده ده‌كات به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا بۆ پاراستنی وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی.
له‌مباره‌یه‌وه، ئانا كارین گریبول، به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی سوید وتی» له به‌شی باشوری ئه‌وروپا، خاشاك بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كار ناهێنن، به‌ڵام ئێمه وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی سوته‌مه‌نی كانه‌كان به‌كاری ده‌هێنین».
ئه‌م سیستمه ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردنی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی بازرگانی‌و هاورده‌كردن‌و سوتاندنی خاشاكه‌كان، ئه‌م ووزه به‌ده‌ست هاتووه ده‌چێته نێو تۆڕی نیشتمانی گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵانه‌وه و ئه‌و دووكه‌ڵه‌شی كه له وێستگه‌كانی دوباره به‌كارهێنانه‌وه ده‌رده‌درێن (99.9%) گازی دووه‌م ئۆكسیدی نا ژه‌هراوییه، هه‌روه‌ها ئاویش دووباره پاكژ ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ی له پاڵاوتنی ئه‌و ئاوه پیسه‌ش به‌رهه‌م دێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كانه به‌جێهێلدراوه‌كان سوودی لێ ده‌بینرێت.
ئانا كارین دووباره وتی» گه‌لی سوید زۆر ئاگاداری پاراستنی سروشت و مشت‌ومڕ ده‌كات له‌سه‌ر دۆزه‌كانی ژینگه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌چالاكییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ته‌كنیكه‌كانی دیكه‌ی داهاتووی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه سوید نمونه‌یه‌كی باڵایه له‌و بواره‌دا له‌سه‌ر ئاستی جیهان».