داهاتی مانگی 1ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه‌

 
له‌درێژه‌ی هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن به‌ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت له‌ خه‌رجی و داهاته‌كاندا، داهاتی مانگی 1ی ساڵی 2017 ی بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌پێی بڕیاری مولود مراد، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ داهاتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ وه‌زاره‌ته‌ ئاشكرا ده‌كرێت و ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش داهاتی مانگی 1 ی ساڵی 2017 ی راگه‌یاند، كه‌ داهاتی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانیه‌تی .

ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و به‌ئیمزای وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ماوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (1-1-2017 تاوه‌كو31-1-2017 ) و كۆی ته‌واوی داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یه‌، به‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی یه‌وه‌ .

به‌گوێره‌ی خشته‌ی ئاماژه‌پێكراو له‌و ماوه‌یه‌دا داهاتی وه‌زاره‌ت (546800800) پێنج سه‌دو چل و شه‌ش ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زارو هه‌شت سه‌د دیناره‌ .

بڕی ئه‌و داهاته‌ی به‌ دینار و دۆلار دیاركراوه‌ و له‌ خشته‌یه‌كی وردبینی بۆكراودا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و پۆسته‌ و گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و هێڵی ترام وای و كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی یه‌ .
 
به‌وێنه‌.. ده‌قی داهاتی بڵاوكراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌
 
10.jpg