كۆمپانیای‌ گۆڵف كیستۆن ڕایگه‌یاند بڕی‌ 15 ملیۆن دۆلاری‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگرتووە

 
كۆمپانیای‌ گۆڵف كیستۆن ڕایگه‌یاند بڕی‌ 15 ملیۆن دۆلاری‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی‌ شێخان له‌مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ڕابردوودا. 

كۆمپانیاكه‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ داوه‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دا گفتووگۆ له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ شایسته‌ داراییه‌كانی‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌كه‌ن له‌مانگی‌ ئایاری‌ 2016وه‌ تامانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌مان ساڵ. 

كۆمپانیای‌ گۆڵف كیستۆنی‌ به‌ریتانی‌ له‌ وه‌تای‌ ساڵی‌ 2007وه‌ كاری‌ به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت ده‌كات له‌ بیره‌ نه‌وتی‌ شێخان، كه‌ به‌دووری‌ 85 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكوری‌ خۆرئاوای‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌و ڕوبه‌ره‌كه‌ی‌ 283 كیلۆمه‌تری‌ چوارگۆشه‌یه‌.