كونسوڵی ئەردەنی پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ سلێمانی دەربڕی


بەمەبەستی زیاتر لێک نزیکبونەوە و گفتوگۆکردن دەربارەی پەیوەندیە بازرگانیەکان و کونسوڵی شانشینی ئەردەنی سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەمینداری ھێزی پێشمەرگە کۆبونەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: لەگەڵ سەردار قادر پارێزگاری سلێمانی و جەبار یاوەر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە کۆبونەوە لەگەڵ کونسوڵی شانشینی ئوردنی لەھەولێر کە بەسەردانێک و لەسەر داوای خۆی دانیشتنێکمان ئەنجامدا”.

ڕاشیگەیاند” لەدانیشتنەکەماندا باس لە ڕەوشی ئابوری کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانیکرا پێشنیارەکانی ژووری بازرگانیمان خستە بەردەستی کونسوڵ تا بتوانن کاری لەسەر بکەن و پەیوەندیەکی بەھێزی بازرگانی لەنێوان ھەردولادا ڕوبدات بەتایبەتی پێدانی فیزای درێژ خایەن بە بازرگانان”.
لای خۆشیەوە ھیسم ساڵح کونسوڵی گشتی شانشینی ئەردەنی لە ھەولێر ڕایگەیاند: ئێمە خۆش حاڵین بەوەی کە بەھەموو شێوەیەک ھاوکاری بازرگانان و شاری سلێمانی بکەین تا پەیوەندیەکان بەھێزتر بکەین وە کار دەکەین بۆ داواکاریەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تا بتوانین پێدانی فیزای درێژخایەن بدەین بە بازرگانان و لە دروستکردنی ناوچەی ئازادا ھاوکارتان دەبین بۆ بەرەو پێشبردنی ئەو کارە وە پشتیوانی تەواوی پرۆژەکەی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکەم”.