جوتیارانی كوردستان دەوانن پشكیان لەكۆمپانیاییەكی ئەمریكی هەبێت


كۆمپانیایەكی ئەمریكی لەهەرێمی كوردستان وەبەرهێنانی لەبواری كشتوكاڵدا دەكات و جووتیارانی هەرێمی كوردستانیش دەتوانن لە كۆمپانیاكەدا پشكیان هەبێت.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە وتێیدا هاتووەن عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ برێنت كارتمینەر خاوەنی كۆمپانیای FDC TAXAS ی ئەمریكی كۆبۆوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، ئەو كۆمپانیاییە دەیەوێت لەهەرێمی كوردستان وەبەرهێنان بكەن لە كەرتی كشتوكاڵ لە رێگەی دامەرزاندنی كۆمپانیای خزمەتگوزاریی كشتوكاڵی بەهاوپشك لە گەڵ جووتیاران.

لەكۆتای راگەیەنراوەكەشدا هاتووە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڵێنی هاریكاری و دۆزینەوەی شوێنی گونجاو بۆ پڕۆژەو پاراستنی بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیاییەی داوە.