له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا جۆره سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و ده‌كرا كه هیچ فه‌رمانگه‌و كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له‌شارو گونده‌كانی كوردستاندا نه‌كرێته‌وه یاخود زۆر سنور داربوو، به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كارگه‌و فه‌رمانگه‌ی حكومی دامهزراندوهو ڕێژه‌كه‌ش ڕوو له‌زیادبوونه.
(مه‌حمود عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری پارێزگای سلێمانی بهNNA ڕاگه‌یاندوە، له‌پارێزگای سلێمانی جگه له‌فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت (1144)فه‌رمانگه‌و (576) نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی تهندروستیو(2158) خوێندنگه هه‌یه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌له‌ساڵی (1992) ته‌نها (360) خوێندنگه هه‌بووه له سنوری پارێزگای سلێمانیدا، هه‌روه‌ها له‌بواری زانكۆ‌و خوێندنی باڵادا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پارێزگای سلێمانی خاوه‌نی ته‌نها یه‌ك زانكۆ‌و په‌یمانگه‌یه‌ك بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌شت زانكۆ بهحكومیو ئه‌هلیه‌وه له‌گه‌ڵ ده په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی له‌سلێمانی كراوه‌ته‌وه، جگه له‌په‌یمانگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
سه‌باره‌ت به‌شوێنی پیشه‌سازی بچوك‌و بازرگانی‌و ژماره‌ی ئه‌و كارگانه‌ی كه‌ده‌كه‌ونه سنوری پارێزگای سلێمانیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌ئێستادا نزیكه‌ی (302) كارگه‌ی گه‌وره‌و بچوك‌و (9254) شوێنی پیشه‌سازی بچوك له‌گه‌ڵ زیاتر له(76) ههزارشوێنی بازرگانی هه‌یه.