ژاپۆن یەكێك لەوڵاتە پێشكەوتوەكان و خۆشترینەكانی جیهان بڕیاریدا بەوەی مافی پەنابەرێتی هەمیشەیی بۆ ئەوانە دابین بكات كە خاوەنی پیشەیەك بن و بەپێی ڕێساو یاساكانی ئەو وڵاتە كار بكەن .
سەرچاوە هەواڵیەكانی ژاپۆن بڵاویان كردۆتەوە كە لەمەولا حكومەتی ژاپۆن ئاسانكاری دەكات بۆ ئەوانەی كە داوای مافی پەنابەرێتی دەكەن بەتایبەت ئەوانەی ماوەی ساڵێك دەمێننەوەو كاریش دەكەن و بەپێی یاساو ڕێساكانی ئەو وڵاتە دەجوڵێنەوە .
پێشتر ژاپۆن مافی مانەوەی هەمیشەیی بەوانە دەدا كە ماوەی 10 ساڵ لەو وڵاتە كاریان بكردایە ئینجا بڕیاری كۆتاییان لەسەر دەدا .
داواكردنی مافی هەمیشەیی لەو وڵاتە بەسەر چوار جۆر دابەش كرابوو كە بریتیبون لە(شارەزایی تەكنەلۆژی ، ئەكادیمی پێشكەوتوو، ئیدارەی پێشكەوتوو، چالاكی پێشكەوتوو) كە بەپێی كۆكردنەوەی خاڵ بوو ئینجا مافی پێدانی مانەوەی هەمیشەیی پێ دەدرا .
لە درێژەی گۆڕانكاریەكانیش لەئێستادا هەركەسێك لەو ئاستانە 80 خاڵ كۆبكاتەوە ئەوا بەماوەی یەك ساڵ مافی مانەوەی هەمیشەیی پێ دەدرێت و ئەگەریش 70 خاڵ كۆبكاتەوە ئەوا دوای سێ ساڵ مافی مانەوەی هەمیشەیی پێ دەدرێت .