عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرای دەكات، لەماوەی یەك ساڵدا 8 تۆن هەنگوین لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەیوڵاتی ئیمارات كراوە.
وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە میانی بەشداریكردنی لە گەورەترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی (هەنگ و بەرهەمەكانی)، كە لە هۆڵی بازاڕی ناوەندی هەولێر بەڕێوەچوو، وتی: لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا بڕی 1 ملیارو 310 ملیۆن دینار بۆ ئەم بوارە تەرخانكراوەو لە ماوەی ساڵێكیشدا توانراوە بڕی 8 تۆن هەنگوین هەناردەی ئیماراتی عەرەبی بكرێت.
لایخۆشیەوە، (عارف شێروانی) سەرۆكی تۆڕی هەنگەوانانی كوردستان، داوای لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، كە زیاتر بایەخ بەم سامانە نیشتمانییە بدەن و پشتیوانی لە هەنگەوانان بكەن.