بەپێی ئاماری سەنتەری سالاسیمیا، رێژەی نەخۆشیەكە لە شاری سلێمانی بە باشترین شێوە كۆنتڕۆڵكراوە.
دکتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە سایتی ژووری ڕاگەیاند” بەهۆی ئەو پرۆگرامەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە جێبەجێكراوە كە تایبەتە بە پشكنینی پێش هاوسەرگیری سالاسیمیا کەمیکردووە”
ڕاشیگەیاند” لەو هێڵكاریەدا كەلەلایەن چەند پزیشكێكی پسپۆڕەوە بڵاوكراوەتەوە دەردەكەوێت پشكنینی پێش هاوسەرگیری بووەتە هۆی دابەزاندنی ژمارەی لەدایكبوونی ئەو منداڵانەی نەخۆشی سالاسیمیایان هەیە كە رێژەكە بۆ 5 منداڵ لە ساڵێكدا دابەزیووە، ئەو هێڵكاریە دەریدەخات رەنگە لە چەند ساڵی داهاتوودا لەدایكبوونی ئەم نەخۆشیە نەهێڵرێت”
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا سلێمانی پێشەنگە لەم خزمەتگوزاریەدا.
سالاسیمیا نەخۆشیەكی بۆماوەییە و دوچاربوان بەردەوام پێویستیان بەخوێن و چارەسەر دەبێت، سەنتەری سالاسیمیای سلێمانی بە باشترین سەنتەری هاوشێوە لەسەر ئاستی عیراق هەژماردەكرێت.