ئەمڕۆ پێنجەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی دەستپێدەکات

 
ئەمڕۆ پینجەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی بە بەشداری چەندین بەرپرسی باڵای هەرێم و عێراق و جیهان دەستپێدەکات.

دیدارەکە لە هەشت پانێڵ پێکهاتووە، کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێشکەش دەکرێن و لە هەر پانێڵێکدا چەند بەرپرسێک گفتوگۆ لەسەر پرسە جیاوازەکان دەکەن.

پێنجەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی لەلایەن ئێن ئاڕ تییەوە سپۆنسەری میدیایی کراوە و دروشمی پێنجەمین دیداری سلێمانی بریتییە لە “قۆناغى دوای داعش کۆتایھێنان بەگێژاوی شەڕ بەرەو چارەسەری بەردەوام” بەڕێوەدەچێت.

زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانى بۆ پێنجەم ساڵە لەسەر یەک دیداری سلێمانی ئەنجامدەدات، ساڵى ڕابردووش چوارەم دیدارى لەژێر دروشمى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەدواى داعش ئەنجامدا.