كچان و كوڕانى شارى سلێمانى له كه‌شێكى به‌هاریدا بۆ یادكردنه‌وه‌ى رۆژى ده‌ربازبوونیان له چنگى رێژمى له‌ناوچووى به‌عس پێنج هه‌زار نه‌مامیان ناشت به ئومێدى ژینگه‌یه‌كى پاك و ته‌ندروست بۆ شاره‌كه‌یان.
سەرۆکی ژووەی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستان و پاوه‌ن و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى و له‌مه‌راسیمێكدا له پاركى هه‌وارى شار له سلێمانى پێنج هه‌زار نه‌مام نێژرا.
یوسف یاسین سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند: ناشتنى ئه‌و پێنج هه‌زار نامامه وه‌ك چالاكییه‌ك بوو بۆ یادى ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991ى شارى سلێمانى كه له ده‌ست رژێمى له‌ناوچووى به‌عس ده‌ربازمانبوو.
سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى ئاستى سه‌وزاى له پارێزگاى سلێمانى له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان زیاتره ڕایگەیاند: ” به‌پێى ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ى دیارى كراوه له سنورى پارێزگاى سلێمانیدا زیاتر له هه‌زار پارك ئاماده‌یه بۆ دروستكردن كه له ئێستادا زیاتر له چوار سه‌د پارك ته‌واو بووه”.
به‌پێى ستاندارده جیهانیه‌كان ئه‌بێت رێژه‌ى سه‌وزاى له شاره‌كاندا بگاته 15% .
لای خۆشیەوە سیروان محەمد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ئێمە ھەموو ھەوڵێکدەدەین بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزای لەشاری سلێمانیدا وا لەپرۆژە بازرگانیەکاندا ڕەچاوی سەوزای کراوە پشتیوانی و ھەوڵدان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزای بەئەرکی خۆمانی دەزانین و دەبێت ھەڵی زیاتری بۆ بدەین.
ھەریەک لە سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و نەوزاد غەفور جێگری دووەمی سەرۆک بەشداریان لە ناشتنی نەماندا لەھەواری شار کرد.