بانكی ناوەندی عێراق ڕێژەی خستنەبازاڕی دۆلاری ڕاگەیاند، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1190دینارە بۆ هەر دۆلارێك.
بانكەكە ئەمڕۆ دووشهممه ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 162ملیۆنو 388هەزارو 495دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
پرۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیە بەبەشداری 36 بانكو 12 كۆمپانیای تایبەت بەهەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1190دیناری عیراقی دیاریكراوە.
رۆژانە بانكی ناوەندی عیراق بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عیراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.
دوێنێ یهكشهممه بانكی ناوهندی، 162ملیۆنو 332هەزارو 926دۆلاری خستە بازاڕەوە.