به‌ ناشتنی نه‌مامێك به‌شداربه‌ له‌ پاراستن و ئازادی سلێمانی

 

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی، به‌ دروشمی “به‌ ناشتنی نه‌مامێك به‌شداربه‌ له‌ پاراستن و ئازادی سلێمانی” هه‌روه‌ها له‌پێناو به‌رز راگرتنی یادی راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی سلێمانیدا، به‌ هاوكاری ژینگه‌دۆستان هه‌ڵده‌ستێت به‌ ناشتنی 5000 نه‌مام له‌ پاركی هه‌واری شار.



ئه‌و مه‌راسیمی ناشتنی نه‌مامه‌ كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 7-3-2017 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.