پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

 
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت  هێنانی گه‌شتیار بۆ هه‌رێم له‌ وه‌رزی زستان سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌ وله‌ مانگی داهاتوو پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری ده‌كه‌ینه‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 6-3-2017 نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ساڵی رابردودا ملیۆنێك و 600 هه‌زارگه‌شتیار رویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد :به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایان ناوه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی 2017دا ده‌یانه‌وێ زۆرترین گه‌شتیار له‌ هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ بێنن و “هێنانی گه‌شتیاریش له‌ وه‌رزی زستان زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ رێكه‌وتی 4ی ئایاری 2017 بۆیه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیاوه‌ گه‌وره‌ترین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری به‌ به‌شداری 50 تاوه‌كو 60 وڵات بكرێته‌وه‌، له‌ پێناو ناساندنی شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ وڵاتانی بیانی كه‌ زۆرترین كۆمپانیا و هوتیڵ و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌كان به‌شدارده‌بن تێیدا.