بەریتانیا قەرزی چەندین ملیار دۆلاری دەداتە عیراق

 
بەریتانیا بۆ بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكانی ژێرخانی ئابوری قەرزێكی 12 ملیار دۆلاری دەداتە عیراق و قەرزەكەش بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێت.

عەبدولرەزاق عیسا وەزیری دارایی عیراق بەوەكالەت لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەریتانیا رەزامەندی دەڕبڕیوە بەپێدانی قەرزێك بە بڕی 10 ملیار جونەی ئیسترلینی كە دەكاتە 12 ملیارو 300 ملیۆن دۆلارو قەرزەكەش بۆ بەگەڕخستنەوەی ژێرخانی ئابوری عیراقەو ئەو قەرزەش ماوەی 10 ساڵ دەخایەنێت.

ئەوەشی رونكردۆتەوە كە لەتوانیاماندایە هەیە گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا بەریتانییەكاندا بكەین لەگەڵ بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان كە بەپارەی قەرزەكە ئەنجامدەدرێن، هەروەها بڕی سودی قەرزەكەش دیاریكراوە بێت بەپێی رێككەوتنەكەی كە لەسەر وەرگرتنی قەرزەكە دەكرێت.

وەزیری دارایی عیراق بەوەكالەت، ئاماژەی بەوەشداوە كە ئامانج لەوەرگرتنی ئەو قەرزە بۆ دابینكردنی پارەیە تا ژێرخانی وڵاتی پێ بونیابنێنەوە لەبوارەكانی ئاو، تەندروستی، كارەبا، چاودێری تەندروستی و بوارەكانی گواستنەوە كە ماوەی 10 ساڵ دەخایەنێت. 

فرانك بەیكەر باڵیۆزی بەریتانیاش لەعیراق رایگەیاندوە: پێدانی ئەو قەرزە لەلایەن وڵاتەكەیەوە بەعیراق، بەڵگەی بۆ پشتیوانیكردنی هاوكاری دوو قۆڵی كە بەردەوامەو پێكەشی عیراقی دەكەن، هەروەها ئامانجیش ئەو هاوكارییە بۆ رزگاركردنی عیراقە لەو كاروكارییەی كە داعش بەسەر عیراقی هێناوە.

لەساڵی 2014ەوە دوای هاتنی تیرۆرستانی داعش و داگیركردنی بەشێكی زۆری ناوچەكانی عیراق لەلایەن ئەو رێكخراوە تیرۆرستیەوە، هەروەها دابەزینی نرخی نەوت، حكومەتی عیراق روبەڕووی قەیرانێكی گەورەی دارایی بۆتەوە.