مارسیدس یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل ده‌كێشێته‌وه‌

 
كۆمپانیای دایمله‌ری ئه‌ڵمانی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، بڕیاریداوه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدس – بێنز له‌ بازاڕه‌كان بكێشێته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار ئۆتۆمبێلیان له‌ ئه‌مریكاو 75 هه‌زاریان له‌ به‌ریتانیان. ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداری له‌باره‌ی 51 رووداوی سوتانی ئه‌وجۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ دراوه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ گرفتی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆریه‌ كاره‌باییه‌كان ده‌بێت له‌ جۆره‌كانی ئه‌ی و بی و سی و ئی كلاس له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی سی ئێڵ سی جی ئێڵ ئه‌ی و ده‌بێته‌ مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و حاڵه‌تانه‌ به‌زۆری له‌دوای ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ رووده‌ده‌ن.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و رووداوانه‌ی تۆمار كراون هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدانی تێدا نه‌بووه‌.
ئه‌وه‌شی دووپات كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌ تازه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌كاندا ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌و زۆرێكیش له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌لای بریكاره‌كانن گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ر له‌ فرۆشتنیان.