ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی كه به‌نیازن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژییه‌كانی ئه‌مریكادا كاربكه‌ن به‌پێی بریارێكی نوێی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌بێت ئیتر ڤیزای درێژخایه‌ن وه‌ربگرن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، ئیداره‌ی تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه كه داواكاری بۆ پیشكه‌ش كردنی ڤیزای خێرای جۆری H-1B ڕاده‌گرێت.
خزمه‌تگوزاریی هاوڵاتیبوونی ئه‌مریك و كۆچكردن (USCIS) رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له 3ی ئه‌م مانگه‌وه كاركردن به “پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی خێرا” بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگ ڕاده‌گرێت.
به‌پێی ئه‌م پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای خێرایه، ئه‌و داواكارانه‌ی ڤیزاكه ده‌یانگرێته‌وه له‌جیاتی ئه‌نجامدانی ماوه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئاسایی كه ڕه‌نگه زیاتر له چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت، له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا ڤیزاكه‌یان پێده‌درێت.
به‌پێی ڤیزای H-1B كه ڤیزای كۆچكردن نییه، كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌توانن كارمه‌ندانی ده‌رچووی زانكۆ له‌چه‌ندین بواردا له‌وانه‌ش ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و پزیشكی و ئه‌ندازیاری و ماتماتیك بهێننه ناو ئه‌مریكاوه.
خزمه‌تگوزاریی هاوڵاتیبوونی ئه‌مریك و كۆچكردن ڕونیكردۆته‌وه له‌ماوه‌ی راگرتنی ئه‌و جۆره ڤیزایه‌دا، هێشتا كه‌سه‌كان ده‌توانن داوای ڤیزای خێرا بكه‌ن به‌ڵام پێویسته چه‌ند پێوه‌رێكی تایب ه‌تیان تێدابێت وه‌كو هۆكاری مرۆیی و حاڵه‌تێكی كتوپڕ یان حاڵه‌تی زیانكردنی دارایی سه‌ختی كه‌س و كۆمپانیاكان.
ئه‌مریكا ساڵانه 65 هه‌زار ڤیزای H-1B ده‌به‌خشێت و كه بۆماوه‌ی سێ ساڵه و ده‌توانرێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵی دیكه درێژبكرێته‌وه.