تازه‌ترین توێژینه‌وه كه‌گۆڤاری فۆربیسی ئه‌مریكی بڵاویكردۆته‌وه ده‌ریخستووه سه‌دا30سامانی تایبه‌تی جیهان له‌ژێر ده‌ستی ئافره‌تان دایه، كه‌ڕێژه‌كه‌ی نزیكه‌ی40ترلیۆن دۆلاره‌و تاساڵی 2020 ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته 72ترلیۆن دۆلار.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه سه‌دا 44ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خاوه‌ن سامانی تایبه‌ت به‌خۆیانن و سه‌روه‌ته‌كه‌یان له‌سه‌رووی 100هه‌زار دۆلاره‌وه‌یه، به‌هۆی كاركردن و پشتبه‌ستن به‌خۆیان ئه‌و سامانه‌یان كۆكردۆته‌وه، سه‌دا 27یان له‌كه‌س و كاریان و سه‌دا 15شیان له هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه سامانه‌كانیان بۆ جێماوه.
به‌راورد به‌دوا ڕاپۆرت كه‌ساڵی2010بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌روه‌تی ئافره‌تان به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 3زیادی كردووه‌و ڕێژه‌ی ئافره‌تانی سه‌رمایه‌داریش له‌وكاته‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا2به‌رزبۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌زگای بۆستۆن گروپ كه‌تایبه‌تمه‌نده له‌بواری ئابوری‌دا پێشبینیكردووه له‌داهاتوودا سه‌روه‌تی ئافره‌تان له‌كیشوه‌ری ئاسیادا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 11 گه‌شه بكات، دواتر له‌هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكای لاتین و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا گه‌شه‌كردنه‌كه بۆ سه‌دا 10 داببه‌زێت.