سەرۆكی ئەمریكا پڕۆژە یاساییەك بە ناونیشانی (ئاوەدانكردنەوەی عيراق بەرانبەر بە نەوت) ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی دەكات.
بەپێی راپۆرتێكی ئاوەندی ئابوری عيراق، دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا؛ پڕۆژەی یاسایەكی پێكهاتوو لە (100) مادە و بڕگەی یاسایی و دارایی بە ناونیشانی (ئاوەدانكردنەوەی عێراق بەرانبەر بە نەوت) ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەی كردووە، كە بەپێی راپۆرتەكەی ناوەندی ئابوری عيراق؛ پڕۆژەكەی دۆناڵد ترامپ، بریتیە لەسەرپەرشتیكردنی ئاوەدانكردنەوەی عيراق بە بەرانبەر بە وەرگرتنی نەوت لە بڕی پارە.
وەك ناوەندی ئابوری عيراق لە راپۆرتەكەیدا، ئاماژەی پێیداوە: ”پڕۆژەكەی سەرۆكی ئەمریكا نەخشەیەكە بە ئاڕاستەی ئاوەدانكردنەوەی عيراق لەدوای جەنگی (داعش)”، ئەوەش خراوەتەڕوو: ”پڕۆژەكە زیاتر ناوچە زیانلێكەوتووەكانی دەستی (داعش) دەگرێتەوە”.