دارایی زانیارییەکی نوێ لەبارەی موچەی خانەنشنیانەوە ئاشکرادەکات و لیژنەی دارایی لەئەنجومەن نوێنەرانیش تەئکیددەکاتەوە، پێشتر کار بەو یاسایەکراوە کە کەمترین موچەی خانەنشینی ٤٠٠ ھەزار دیناربێت”، دەشڵێت:”بەشێک لەخانەنشینانی ھەرێم لەو بڕیارەی حکومەتی عیراق سودمەند دەبن”.
عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی نزیك لە یەكێتی ڕاگەیاند، “پێشتر کار بەو یاسایە کراوە کە کەمترین موچەی خانەنشینی لەعیراق لە٤٠٠ ھەزار کەمتر نەبێت”.
وتیشی:”لەئێستادا لەلایەن حکومەتی عیراقەوە یاسایەکی نوێ ئامادەدەکرێت کە تایبەتە بەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو، کە بەگرەنتی کۆمەڵایەتی ناوی دەبرێت و ئامادەدەکرێت و دواتر ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە تەئکیدی لەوەشکردەوە، ئەگەر ئەو یاسا نوێیە ئامادە بکرێت و پەسەندبکرێت، خانەنشنینان گرفتیان نابێت، “حکومەتی عیراق ئەو یاسایە بۆیە دەردەکات کەزیاتر لەخزمەتی ھاوڵاتیاندابێت، بۆیە موچەی خانەنشینان کەمناکرێتەوە”.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو فەرمانبەرانەی میلاکی حکومەتی عیراق بون و لەھەرێم خزمەتیانکردوە، ئەگەر خانەنشین بکرێن، سودمەنددەبن لەو یاسایە کە کەمترین موچەیان نابێت لە٤٠٠ ھەزار دینار کەمتربێت.