ئه‌و هاووڵاتیه بیانیانه‌ی له كانوونی دووه‌می 2016دا زۆرترین یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له توركیادا كڕیوه، هاووڵاتیانی عێراق بوون.
ژماره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه به‌هۆی فرۆشتنیانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا خاوەندارێتیان گۆڕاوە، له مانگی كانوونی دووه‌مدا به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوو %12.8 زیادی كردووه و، گه‌یشتووەته 95 هه‌زار و 389.
ده‌زگای ئاماری توركیا، ئاماره‌كانی فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مسالی راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌وه‌یش، ژماره‌ی ئه‌و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له مانگی رابردوودا به‌هۆی فرۆشتنیانه‌وه خاوەندارێتیان گۆڕاوە، به به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی 2016 ، %12.8 زیادی كردووه و، له 84 هه‌زار و 556ه‌وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 95 هه‌زار و 389.
له فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبووندا ئیستانبوڵ به‌رزترین به‌شی به‌ركه‌وتووه كه 15 هه‌زار و 807ه (%16.6). پاشان ئه‌نقه‌ره 10 هه‌زار و 686 (%11.2) و، ئیزمیر پێنج هه‌زار و 665 (%5.9). هه‌روه‌ها له نێو ئه‌و پارێزگایانه‌شی كه‌مترین ریژه‌ی فرۆشتنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی تیدا ئەنجام دراوە بریتین له؛ هه‌كاری هه‌شت، ئه‌رده‌خان 11 و، شڕنەخ 48.
– هه‌زار و 368 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به بیانییه‌كان فرۆشراوه
به به‌راورد به مانگی كانوونی دووه‌می 2016، ژماره‌ی ئه‌و یه‌كانه‌ی نیشته‌جێبوون كه له كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا به بیانییه‌كان فرۆشراوه %5.2 كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ هه‌زار و 386. له‌وانه‌ش 441 له ئیستانبوڵ، 264 له ئه‌نتاڵیا، 137 له بورسا، 72 له ئه‌نقه‌ره، 70 له ساكاریا و 62 له یاڵۆڤا.
له مانگی كانوونی دووه‌مدا، هاووڵاتیانی عێراقی 279 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له توركیادا كڕیوه، پاش ئه‌وان هاوولاتیانی سعوودیه 144، هاوولاتیانی كوێت 115، هاوولاتیانی ئه‌فغانستان 107 و هاوولاتیانی رووسیا 60 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان له توركیادا كڕیوه.