فاتمە زركانی ئەندامی لیژنەی نەوت و ووزە لە پەرلەمانی عیراق ئەوەی ئاشكراكرد كە حكومەتی عیراق لە ئێستادا گفتو گۆ دەكات لەگەڵ حكومەتی سعودیەو ئوردن سەبارەت بە دروستكردنی بۆری گواستنەوەی نەوت كە بۆرییەكە بە خاكی هەردوو وڵاتی سعودیەو ئوردندا تێپەڕببێت بۆ گەشەسەندنی هەناردەكرنی نەوتی عیراق. ووتیشی: وەزارەتی نەوتی عیراق ئامانجی گەشەسەندنی هەناردەركردنی نەوت و رێگرتنە لە هەر قەیرانێكی سیاسی كە لە ناوچەكەدا رووبدات و ببێتە هۆی دروست بوونی كێشە بۆ وەزارەتی نەوت لە چۆنیەتی هەناردەكردنی نەوت ئەگەربێت و ئێران كەنداوی هورمز دابخات.