سلێمانی.. 8ی مارس پێشانگایه‌كی ئیشی ده‌ست ده‌كرێته‌وه‌

 
بڕیاره‌ ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ به‌ هاوكاری یه‌كێتی ژنانی كوردستان پێشانگایه‌كی ئیشی ده‌ست به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه‌ واتا به‌رواری 8-3-2017 له‌ گۆڕه‌پانی رێكخراوی یه‌كێتی ژنانی كوردستان بكاته‌وه‌.



ئه‌م پێشانگایه‌ بۆ ئه‌و ژنانه‌یه‌ كه‌ له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن تاكو بتوانن دواهه‌مین ئه‌زموونه‌كانی خۆیان له‌بواری ئیشی ده‌ستیدا بخه‌نه‌ڕوو، له‌هه‌مانكاتیشدا رێزگرتنه‌ له‌ رۆژی جیهانی ژنان و كارێكی هونه‌ری و كه‌لتووریه‌.