یەكەم كۆبوونەوەی بۆردی كارگەی جگەرەی سلێمانی، كە بڕیارە بگۆڕێت بۆ سەنتەرێكی كلتوری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری بەسەرپەرشتی بابەكر دڕەیی سەرۆكی بۆردو بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەوەكەدا، دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی بۆردەكەوە دەربارەی سەرەتاكانی بڕیاری گۆڕینی كارگەی جگەرەی سلێمانی بۆ سەنتەرێكی كلتوری سەر بەوەزارەتی ڕۆشنبیری و هەوڵ و ماندوونی هەموو ئەو كەس و لایانەنەی كە هەوڵی زۆریان داوە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە وەك پێداویستیەكی پایتەختی ڕۆشنبیری بۆ شاری سلێمانی.
هەموان لەسەر ئەوە ڕێكەوتن كە ئەم بۆردە و كارەكانی زۆر گرنگەو پێویستە بەدڵسۆزی و گیانی یەك تیمی كاربكەین بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی وەك پایتەختی ڕۆشنبیری، بەهەمان شێوە گفتوگۆكرا دەربارەی پلان و كارەكانی ئایندەی بۆردەكە.