سەرۆكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایدەگەیەنێت: ئاسیاسێڵ بێبەرامبەر خزمەتگوزارییە مەعریفییەكانی ئینسایكلۆپیدیای جیهانی ویكیپیدیا بۆ ١٢ ملیون هاوڵاتی كوردستان و عێراق دابیندەكات.
فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:” لە كۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە وڵاتی ئیسپانیا هەر یەك لە ئاسیاسێڵ و دامەزراوەی ویكیمیدیای جیهانی پرۆژەیەكی هاوبەشیان راگەیاند كە بەهۆیەوە ئاسیاسێڵ بێبەرامبەر خزمەتگوزارییە مەعریفییەكانی ئینسایكلۆپیدیای جیهانی ویكیپیدیا بۆ ١٢ ملیون هاوڵاتی كوردستان و عێراق دابیندەكات بەبێ ئەوەی ئەو بەشداربوانە پێویستییان بە چالاككردنی ئینتەرنێت بێت لەمۆبایلەكانیانەوە”.
هەوەها ئاماژەی بەوەش كرد: ئەمەش بە ئامانجی دەستڕاگەیشتنی بەشداربوان بە وەرگرتنی زانست و زانیاری و بەشداریكردن لە نووسین و گەشەپێدانی ئەم ئینسایكلۆپیدیا گرنگە.