بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بەکارە بازرگانی و پیشەسازیەکان کۆمەڵەی پیشەسازان و پیاوانی کاری تورکیا لە عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی دەکەن.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری یەکەمی سەرۆکی ژوور پێشوازیانکرد لە شاندێکی کۆمەڵەی پیشەسازان و پیاوانی کاری تورکیا لە عێراق.
لەکۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند کە پێویستە ووڵاتی تورکیا بەردەوام چاوی لەسەر ئەوەنەبێت کە تەنها پێداویستی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات بەڵکو بتوانن کارگەکانیان بهێنن تابتواندرێت دەرفەتی وەبەرهێنان و هاندا و هەلی کار زیاتر بڕەخسێندرێت لەکوردستاندا.
ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا کوردستان لەزۆر بواردا توانای بەرهەم هێنانی بەرزبۆتەوە بەتایبەت چیمەنتۆ کەلەتوانایدا هەیە ناخۆپڕبکاتەوەو ڕەوانەی دەرەوەشی لێبکات.
لای خۆشیەوە نەڤاف کڵیچ سەرۆکی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە گومرگی عێراقدا کراوە هەست بە کەمونەوەی بازرگانی دەکرێت لەگەڵ عێراقدا بەتایبەت لەناوچەی مێرسینەوە کەئەمەش بۆتە هۆی کەمبونەوەی داهات بۆیە لەئێستادا پێویستە هەوڵبدرێت پەیوەندیە بازرگانیەکان گرنگی زیاتریان پێبدرێت.