شه‌تلگه‌ی سه‌رچنار له سلێمانی یه‌كه‌م شه‌تڵگه‌یه له‌عێراقدا کە لەساڵی ١٩٤٨دا دامەزراوە لەسەرەتادا لەسەر رووبەری ١٠ دۆنم زەوی دروست كراوه‌وه و دواتر ٣٠ دۆنمی تری خراوەتە سەر لەساڵی ١٩٧٣ بووە بە٤٠ دۆنم ئێستا ڕوبەری شەتڵگەکە بووە بە ٤٠ دۆنم.
نه‌وزاد علی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی شه‌تڵگه‌كه‌وه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر كاری تێدا كردووه، ده‌ڵێت: ئەم شەتڵگەیە تەنها لەوەرزی پایز و بەهاردا نەمام بەرهەم دەهێنێت کە زۆربەی بەرهەکەمانی لەوەزری پایزدایە ساڵانە ئەگەر پێداویستیەکانی بۆ دابین بکرێت دەتوانرێت ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ هەزار نەمام بەرهەم بهێنێت بۆ بەرێوبەرایەتی دارستان و پاوان بۆ قوتابخانەوە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتیاکان بێ بەرامبەر نەمامیان پێدەدرێت.
نه‌وزاد علی ئاماژەی بەوەش کرد: ” هه‌ورازو نشێوی زۆریان بینیوه‌و به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆی و كارمه‌نده‌كانی كه‌ژماره‌یان 16 كارمه‌نده گه‌یشتوون بێره، به‌لاَم ئێستا به‌هۆی به‌سالاَچوونه‌وه ئیدی چه‌ند مانگێكی تر خانه‌نشین ده‌كرێن.
حكومه‌تیش ده‌سته‌وستان هیچ فه‌رمانبه‌رێكی گرێیه‌ستی له‌جێگه‌ی نه‌وزاودو كارمه‌نده‌كان دانامه‌زرێنێت، بۆیه پێده‌چێت به‌ڕۆیشتنی ئه‌وان مه‌رگی نه‌مامگه‌كه‌ش ئه‌گه‌رێكی به‌هێز بێت.
نه‌وزاد كه‌له‌ساڵی 1980وه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شه‌تلگه‌یه كار ده‌كات باس له ئه‌زمون و هه‌وله‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ی پێم كراوه كردوومه‌و لێره به‌دواوه پێویستی به‌كاروانێكی تره”.