حكومەتی هەرێم رێكەوتنێكی نوێی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بازرگانی ئیمزاكردوە


ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم رێكەوتنێكی نوێی لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی بازرگانی و كۆمپانیای ڕوسنەفت ئیمزاكردوە بۆ قەرزكردنی بڕی 3 ملیار دۆلار. 

ئاشتی هەورامی بەرۆیتەرزی راگەیاندوە: لە چەند هەفتەی رابردوودا حكومەتی هەرێم چەند گرێبەستێكی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای بازرگانی‌و كۆمپانیای روسنەفتی روسی ئیمزاكردوە، بۆ وەرگرتنی قەرزێك بەبڕی 3 ملیار دۆلار، هەروەها حكومەت گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە دەكات كە قەرزەكەی لێكردوون، بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت لەماوەی 3 بۆ 5 ساڵدا ئەو قەرزانە بدەنەوە.

 ئاشتی هەورامی روونیشیكردۆتەوە ئەو گرێبەستانە دەبنە پشتیوانی بۆ  سەربەخۆبوونی ئابوری هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەباشكردنی باری ئابوری هەرێمیش، ئەوەش بەتەنها بە داهاتی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ناكرێت، بەڵكو پێویستی بە ئەنجامدانی  چاكسازییە ئابووری هەیە