ئه‌زمونی توركیا له‌تایبه‌تسازییدا به‌یه‌كێك له‌ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كانى جیهان داده‌نرێت، كه تایبه‌تسازى به‌ئامانجى رێگرتن له‌گه‌وره‌بونى ده‌وڵه‌ت‌و سنوردانان بۆ ده‌ستێوه‌ردانى بێ ئه‌ندازه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌ئابورییدا ئه‌نجامدرا، كه ببوه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى چالاكى بازاڕ‌و ئابورى.
بیركردنه‌وه له‌تایبه‌تسازى‌و گواستنه‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى به‌رهه‌مهێنان‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كه‌رتى تایبه‌تى له‌توركیا، به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان، ده‌وڵه‌تى توركیا به‌ئامانجى ده‌رباز بون له‌و دۆخه ئابورییه پاشكه‌وتوه، كه‌وته جێبه‌جێكردنى سیاسه‌تى گواستنه‌وه‌ى موڵكایه‌تى كه‌رتى گشتى بۆ كه‌رتى تایبه‌ت له‌چه‌ندین رێگه‌ى جیاوازى وه‌ك “فرۆشتن‌و به‌كرێدان‌و راده‌ستكردنى به‌رێوه‌بردنى كۆمپانیا‌و كارگه‌كانه‌وه به‌گرێبه‌ست”.
توركیا هه‌ر له‌هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوه‌وه كارى بۆ ئه‌وه كردوه كه چاكسازى پێویست بكات تا له‌ڕووى ئابورییه‌وه په‌یوه‌ست بێت به‌به‌بازرگانى جیهانییه‌وه‌و له‌سه‌رده‌مى ئاكه‌به‌شدا زیاتر هه‌وڵیداوه له‌و ره‌وشه ناچالاكه ئابورییه ده‌ربازى بێت كه به‌هۆى هه‌ڵاوسانى هێزى مرۆیى له‌كه‌رتى حكومى‌و نه‌بونى كارامه‌یى‌و تواناى پێویستى به‌رێوه‌بردن‌و گرفتى دارایى‌و كورتهێنانى بودجه‌ى ده‌وڵه‌ته‌وه گیرۆده بوو. ئازادسازى ئابورى‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆڵى ده‌وڵه‌ت كرایه ئامانج سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى تایبه‌تسازیی.
ئه‌مه سه‌ره‌تاى كۆتایهێنان به‌مۆنۆپۆلكردن‌و قۆرغكردنى بازاڕ‌و چالاكى ئابورى بوو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، كه زه‌مینه‌ى بۆ مۆڵه‌تدان به‌كه‌رتى تایبه‌ت ره‌خساند تا ئه‌و چالاكییانه‌ى كه پێشتر بۆى نه‌بو بیانكات، ئه‌نجامیان بدات.
تایبه‌تسازى له‌ساڵى 1984ه‌وه به‌سپاردنى كۆمپانیاى په‌یوه‌ندییه‌كان‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و بانكه‌كان‌و كارگه‌كانى پترۆكیمیایى‌و پۆڵا‌و ئاسن‌و كه‌شتیسازى‌و دروستكردنى به‌نده‌ره‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌كه‌رتى تایبه‌ت ده‌ستیپێكرد، كه كۆى ئه‌م چالاكیانه به‌ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كران. پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى له‌توركیادا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك چووه پێش كه بازنه‌ى چالاكى‌و بڕیاردانى ده‌وڵه‌ت له‌پیشه‌سازییه ناستراتیژییه‌كاندا گه‌یشته سفر.
له‌هه‌ندێك پیشه‌سازى ستراتیژدا، ده‌وڵه‌ت مافى هه‌بونى ئه‌ندامێكى له‌ده‌سته‌ى كارگێڕى‌و به‌ڕێوه‌بردنى كۆمپانیا‌و كارگه‌كاندا پێدرا، كه خاوه‌نى مافى راده‌ربڕین بوو سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان گۆڕینى بڕى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و كۆمپانیانه‌ى به‌كه‌رتى تایبه‌ت سپێردرابوون. كاتێكیش كه تایبه‌تسازیى پیشه‌سازییه ستراتیژییه‌كانى پترۆكیمیایی پرۆسه‌ى گرته‌وه، ده‌وڵه‌ت پلانى ستراتیژى تایبه‌ت به‌م پڕۆژانه‌ى نوسییه‌وه‌و مافى پێشنیار‌و چاودێریكردنى به‌ده‌وڵه‌ت درا.
ده‌وڵه‌ت له‌م پرۆسه‌یه‌دا كارى بۆ شه‌فافسازى‌و ئاماده‌كاریى خه‌ڵك بۆ په‌سه‌ندكردنى تایبه‌تسازى كرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته پشكنینى به‌رده‌وام‌و پێكهێنانى لیژنه‌ى تایبه‌ت له‌لایه‌ن په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه بۆ به‌دواداچونى گرفته‌كان‌و روبه‌روبونه‌وه‌ى بێكارى‌و به‌راوێژ له‌گه‌لأ بانكى جیهانى‌و به‌سوودوه‌رگرتن له‌ئاسانكارى دارایى‌و پشتیوانى كردنى كه‌رتى تایبه‌ت‌و كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان بۆ گه‌شه‌دان به‌تواناى مرۆیى‌و زانستی‌یان.
توركیا توانى له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌ڕێژیى گونجاوه‌وه، كه‌رتى تایبه‌ت به‌هێزو چالاكییه‌كانى به‌رفراوان بكات، ده‌رفه‌تى بۆ كێبڕكێى زیاتر ره‌خساندو سالأ به‌سالأ رێژه‌ى بێكارى‌و هه‌لاوسانى كه‌مكرده‌وه‌و گه‌شه‌ى ئابوریشى زیاد كرد.
ده‌وڵه‌ت هانى كه‌رتى تایبه‌تى دا بۆ ئه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى هه‌نارده بڕى به‌رهه‌مهێنانى زیاد بكات، هانى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌توركیادا وه‌به‌رهێنان بكا‌و ئاسانكاری ته‌واویشى بۆ كردن، سوود له‌ته‌كنه‌لۆژیا وه‌رگیراو ئه‌زمونى به‌ڕێوه‌بردنیش گه‌شه‌ى پێدرا.
له‌سێ ده‌یه‌ى رابردودا، گه‌شه‌ى ئابورى توركیا له‌سه‌ر چوار كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى بنیاتنراوه:
1/ به‌هێزكردنى كه‌رتى تایبه‌ت‌و زیادكردنى كێبڕكێ.
2/ گه‌شه‌دان به‌هه‌نارده.
3/ هاندانى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى.
4/ زیادكردنى كارامه‌یى‌و سودوه‌رگرتن له‌ته‌كنه‌لۆژیا.
ئه‌مانه ره‌گه‌زى سه‌ركه‌وتن‌و به‌هێزبوونى توركیا بوون له‌ڕووى ئابورییه‌وه، كه له‌سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى 1980دا توانى خۆبژێوییى خۆى مسۆگه‌ر بكا‌و له‌ساڵى رابردووش‌دا به‌هێزترین وڵاتى هه‌نارده‌كارى كاڵا بوه له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، كه به‌بڕى 180 ملیار دۆلار كاڵاى هه‌نارده كردوه‌و پلانى ئه‌وه‌ى هه‌یه بڕى هه‌نارده‌ى له‌ساڵى 2023دا بگه‌یه‌نێته 500 ملیار دۆلار.
كۆى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى له‌توركیادا، له‌ساڵى 1945ه‌وه تا ساڵى 1980 ته‌نها 288 ملیۆن دۆلار بوه به‌پێى ئاماره‌كان، به‌ڵام كه له‌كۆتایى ساڵى 1980دا ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى لابران‌و له‌ساڵى 2003شدا یاساى پاراستنى سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى ده‌ركرا، له‌ساڵى 2005دا سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى بو به 9 ملیار‌و 667 ملیۆن دۆلار‌و له‌ساڵى 2007دا بو به 20 ملیار دۆلار.
پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى، هه‌ڵاوسانى 30 ساڵه‌ى ئابورى توركیاى كه‌مكرده‌وه‌و گه‌شه‌ى ئابورى زیادكرد، لیره‌ى توركى له‌بێ به‌هاترین دراوه‌وه كرد به‌یه‌كێك له‌دراوه به‌هێزه‌كان، كه توانى نرخى خۆى له‌به‌رامبه‌ر دۆلار‌و یۆرۆدا بچه‌سپێنێت.
تایبه‌تسازى توركیا یه‌كێكه له‌مۆدیله سه‌ركه‌وتوه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌م پرۆسه‌یه زانكۆ‌و خوێندنى باڵا‌و گومرك‌و ترانزێتیشى گرته‌وه.
توركیا، كه ژماره‌ى دانیشتوانى 80 ملیۆن كه‌سه، 60%یان ته‌مه‌نیان خوار 30 ساڵه، چاوى له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ببێته ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا.