كۆنگرەی ئامێرە زیرەكەكان سازدەكرێت


ئەم هەفتەیە لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا كۆنگرەیەكی جیهانی لەبارەی ئامێرە زیرەكەكان بەڕێوەدەچێت و تێیدا نوێترین بەرهەمەكان نمایش دەكرێن.

ماڵپەری (زە ڤێرج) ی ئەلیكترۆنی بڵاویكردۆتەوە، ژمارەیەك كۆمپانیای بەناوبانگی جیهانی بەشداری كۆنگرەیەك دەكەن لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانیا كۆنگرەیەك سازدەكەن و تێیدا نوێترین بەرهەمەكانی نمایش دەكات، ئەو كۆمپانیایانەش بریتین لە هەریەكە لە كۆمپانیاكانی (ئێڵ جی) و (هواوی) و (بلاك بێری) و (لینۆڤۆ) و (نۆكیا).

كۆمپانیای (ئێڵ جی) كۆریای باشوور بە مۆبایلی (LG G6) بەشداری دەكات و كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادكراوە.

هەروەها كۆمپانیای (هواوی) چینی بە مۆبایلی (HUAWEI P9) بەشداری دەكات و كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادكراوە.

كۆمپانیای (بلاك بێری) ی ئەمریكی بە مۆبایلێكی نوێ‌ بەشداری دەكات، بەبێ‌ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بەڵام باسی ئەوەكراوە كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی بۆ زیادكراوە.

كۆمپانیای (لینۆڤۆ) ی چینی بە مۆبایلی (Moto G5) و (Moto G5 Plus).

هاوكات كۆمپانیای نۆكیا بە مۆبایلی نوێی (3310) بەشداری دەكات، ئەوەش دوای ئەوەی كۆمەڵێك گۆڕانكاری گەورەی تێدا ئەنجامداوە.