ئهمڕۆ 28-2-2017 قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهیاوهری دەرباز کۆسرەت رەسوول وهزیری ئاوهدانكردنهوهو نیشتهجێبون و مەولوود باوهمراد وهزیری گواستنهوهو گهیاندن و نەورۆز مەولوود وهزیری شارهوانی و گهشت و گوزار بهشداری 47 ههمین ساڵیادی بهقهزابونی كهلاریان كرد.
له میانهی ئهو سهردانهداو بهڕێوهچوونی 47 ههمین ساڵیادی بهقهزابونی كهلار جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان وتارێكی پێشكهشكرد، كهئهمه دهقهكهیهتی:
بهیانی و ههموو كاتتان شاد
بهبۆنهی 47 ههمین ساڵیادی بهقهزابوونی کەلار بە ناوی خۆم و حكومهتی ھەرێمی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئـاراستەی گەرمیانی ئـازیز و کەلاری کۆڵنەدەر دەكەم.
لێرەوەو لەجیاتی یەکە یەکەتان سڵاوێکی گەرمی گەرمیانیانە دەنێرم بۆ گیانی پاکی شەھیدەکانمان، بۆ گیانی پاکی ئـەنفالکراوانمان،
سڵاوێکی گەرمی کەلاریانە لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدەکانمان، لە پێشمەرگە دێرین و تێکۆشەرە دێرینەکنمان ، لە زیندانە سیاسیەکانمان.
بە دروستی نازانم باسی مێژووی 47 ساڵی رابردووی کەلارتان بۆ بکەم ، ئـەو مێژووەی کە پڕە لە نەھامەتیو ناخۆشی بە تێکەڵ لەگەڵ چیرۆکی نەبەردیو نەسرەوتن تا سەرکەوتن، ئـێوەن کە لاپەرەکانی داستانی 47 ساڵی ڕابردووتان بە خوێنی خۆتان و کەسوکارتان نووسیوە، من پێم باشترە باسی ئـێستاو ئـایندەتان لەگەڵ بکەم.
خۆشحاڵم گە لەگەڵ ھاوکارانم لە ئـەنجومەنی وەزیران، برای خۆشەویستم کاکە دەرباز کۆسرەت رەسوول، وەزیری ئـاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وخۆشکی بەڕێزمان خاتوو نەورۆز مەولوود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و مامۆستای ئـازیزم کاک مەولوود باوهمراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن لەگەڵ برای تێکۆشەر و ماندونەناسمان کاک سەلاحی کوێخا و کاک شاھابی قایمقام لە دەڤەری گەرمیان دەبین تاکو لە نزیکەوە ئـاگاداری کێشەو گرفت و داواکاریەکانی ئـیدارەکەمان لە گەرمیان ببین و تا پێمان بکرێت کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەین
ئـێمە لێرەین تا بۆتان بسەلمێنین کە حکومەتەکەتان لە خزمەتتانایە و لە خزمەتتان دەبێت تاکو لاپەڕەی داستانی داھاتووتان پڕتر بێت لە خۆشی و خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئـاوەدانی.
بە رۆحیەتی گەرمیانانە رووبەرووی تەحەدا زۆرەکانی بەردەم کوردستان و قەیرانەکان بووینەتەوە، پشت بە ھێزە قارەمانەکانمان رۆژ بە رۆژ ئـیرھابیەکانی داعش دوور دەخرێنەوەو بەرەو لەناوبردنیان دەبەین، پشت بە فەرمانبەری نیشتیمان پەروەر دەستمانکردووە بە چاکسازی ڕاستەقینەو بەرجەستە لە سیستەمی حوکمڕانیمان لە وەزارەتی دارایی و باشتر مامەڵەکردن بە داھاتی کوردستانەکەمان لە تۆمارکردنی گشت مووچەخۆری حکوومەتەکەمان لە سیستەمی بایۆمێتری بۆ نەھێشتن و لەناوبردنی بن دیوار و دوو مووچەو سێ مووچەی نایاسایی، لە رێکخستنەوەی میلاکاتی کەرەستەی حکوومەت، لە رووبەروو بووینەوە لە دیاردەی زێدەڕەوی لە وەزارەتەکانی کارەباو کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە شەفافترکردنی کەرتی نەوت و گاز بە ووردبینی کردنی تەواوی پرۆسەی نەوت لە پێناوی کەمکردنەوەی گومان و گەڕاندنەوەی متمانەی ھاووڵاتی.
ھەموو ھەوڵەکانمان لە پێناوی باشتر خزمەتکردنی ئـێوەیە، لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە، لە پێناوی خوێنی شەھیدە نەمرەکانمانە.
ئـازیزان ٣ ساڵی زۆر ناخۆشمان بەسەر برد، لە ناخۆشترین کات و لە گەرمەی قەیرانەکان ھەرگیز بێ ئـومێد نەبووین، رامان نەکرد لە مەسوولیەت وگەرمیانیانە شانمان دایە بەری و ئـێستا خەریکە بەرھەمی ھەوڵەکانمان نەتیجەی ئـەرێنى دەبێت، بەڵام ھێشتا دەرباز نەبووینە لە کۆسپ و مەترسیەکانی بەردەممان، بۆیە کۆڵ نادەین تا سەر نەکەوین وپشت بە خوا و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان سەر ئـەکەوین و ئـایەندەیەکی گەش و ئـاسوودە بەدی دەھێنین.
دووبارە پیرۆزبای لەخۆمان و گشت دانیشتووانی کەلار دەکەین، بە ھیوای 47 ساڵێکی تری سەرکەوتوو
دروود بۆ گیانی پاکی شەھیدان
ھەر شادو سەربەرز و سەرکەوتوو بن
نوسینگهی رۆژنامهوانی جێگری سهرۆكی حكومهت