وه‌زیری‌ دارایی‌ روسیا: له‌مساڵدا (65) ملیار دۆلار ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات

وه‌زیری‌ دارایی‌ روسیا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مساڵ‌ وڵاته‌كه‌ی‌ 65 ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، وه‌زیری‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئابووری‌ ئه‌و وڵاته‌ش پێیوایه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌و قه‌باره‌یه‌ زیاتر هه‌نارده‌ بكات.
ئه‌نتوان سیلوانوف، وه‌زیری‌ دارایی‌ روسیا، رایگه‌یاند:پێشبینی‌ ده‌كات تا كۆتایی‌ ئه‌مساڵ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بگاته‌ (65) ملیار دۆلار،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌ندریه‌ كلیباش وه‌زیری‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئابووری‌ روسیا پێیوایه‌ تا كۆتایی‌ ساڵی‌ (2012) قه‌باره‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ له‌وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ بگاته‌ (75) ملیار دۆلار.
 
وه‌زیری‌ دارایی‌ رو‌وسیا ئاشكرایشیكرد:له‌نێوان مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌م تا تشرینی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵ (60) ملیار دۆلار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ له‌ساڵی‌ (2011)دا،(80) ملیار دۆلار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا.