له‌مانگی شوبات دا‌و له لایه‌ن لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر بڕی زیاتر له 11 تۆن مه‌وادی ماوه‌به‌سه‌رچوو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنیش رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌رجه‌میان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: كاری لیژنه‌كه‌یان له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌وادانه‌یه كه‌ماوه‌ی به‌كارھێنانیان به‌سه‌رچووه و شیاوی خواردن و به‌كارھێنان نییه بۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵ.
وتیشی: له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن لیژنه ھاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی 11 تۆن و 3 سه‌دو 50 كگم مه‌وادی ماوه به‌سه‌رچوو، جۆری مه‌واده‌كانیشی بریتیبوون له خوارده‌مه‌نی و مه‌وادی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌می ئه‌و مه‌واد و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.