وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران ئاشكرای دەكات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ملیارێك تۆن یەدەگی بەرهەمی كانزاییان لە كانەكانی وڵاتدا دۆزیوەتەوە.
(ئەسەدوڵا كشاوەرز) بەرێوەبەری گشتی كاروباری گەڕان و پشكنین لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاندوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە ناوچە جیاوازەكانی وڵاتدا ملیارێك و 78 ملیۆن تۆن یەدەكی بەرهەمی كانزایی ژێر زەویی دۆزراوەتەوە.
وتیشی، لەئێستادا ئێران لەڕوی بەرهەمی یەدەكی ژێر زەویەوە لە پلەی 7 وڵاتانی جیهاندایە. ئێران لەدوای هەڵگرتنی سزاكانی سەریەوە چەندین كۆمپانیا وەبەرهێنی بیانی لەبواری دەرهێنانی كانزای ژێر زەویدا رووی تێكردوەو لە ئیستا سەرقاڵی دەرهێنانی كانزانی زنك و نوحاس و زێڕن.