بانكی‌ ناوه‌ندیی‌ سودان هه‌نارده‌كردنی‌ زێڕ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بانكی‌ ناوه‌ندی‌ سودان رایگه‌یاند: بانكه‌كه‌یان بڕیاریداوه‌ له‌مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ (2013)ه‌وه‌ هه‌نارده‌كردنی‌ زێڕی‌ خاو قه‌ده‌غه‌ بكات‌و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی‌ چالاكیه‌كانی‌ به‌ به‌بازاڕكردنی‌ زێڕ له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆدا،ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ بۆرسه‌ی‌ زێڕ.
وتیشی‌: بانكی‌ ناوه‌ندی‌ سودان رێگای‌ به‌ كۆمپانیاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ دا كه‌ له‌بواری‌ كانزاسازی‌ زێڕ‌و كانزاكانی‌ تر كار ده‌كه‌ن،له‌چوارچێوه‌ی‌ رێنماییه‌كانی‌ بانكه‌كه‌یان زێڕ‌و كانزا هه‌نارده‌ی‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان بكه‌ن،به‌ڵام رێگریی‌ كرد له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ ئه‌و زێڕه‌ی‌ له‌ پاڵاوگه‌كانی‌ خه‌رتووم ده‌پاڵێورێت.
روونیشیكرده‌وه‌:تا مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ رابردوو هه‌نارده‌كانی‌ سودان له‌زێڕ گه‌یشته‌ نێوان (47 بۆ 48) ته‌ن زێڕ،چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت تا كۆتایی‌ ساڵ قه‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌زێر بگاته‌ (50) ته‌ن زێڕ،به‌مه‌ش سودان ساڵانه‌ زیاتر له‌ (2) ملیار دۆلار له‌فرۆشتنی‌ زێڕ به‌ده‌ست ده‌هێنێت.